میلیتاریزە کردنی کوردستان لە لایەن سپای پاسدارانەوە


بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتوون، لە چەند رۆژی رابردوودا سپای پاسداران هێزیکی زۆری خۆی لە نەوسوو و هەورامان جێگیر کردوەو بنکە و پایەگایان داناوە.

هەروەها بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ، کۆمەڵێک چەک و چۆڵی قورس گواستراونەتەوە بۆ ئەم ناوچەیە.

یەکێک لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند:" ئەو هێزانەی هێنراونەتە ئەو ناچەیە بازگەیان داناوەو هاتوچۆی خەڵک کۆنتڕۆڵ دەکەن . هەروەها دەستیان کردوە بە کێشە دروستکردن بۆ خەڵکی ناوچەکە."

ئەم شارۆمەندەی ناوچەی هەورامان هەروەها رایگەیاند:" بوونی ئەم هێزانە نیگەرانی زۆری لای خەڵکی ناوچەکە لێکەوتۆتەوە. ئەم هێزانە بە وتەی خۆیان بۆ بەرگری لە سنوورەکان لە بەرامبەر ئەمریکادا هاتوون، بەڵام لەم کاتەدا و لەم وەرزەدا زیاتر بۆ ئەوە هاتوون کە دەزانن حیزبە کوردییەکان دەست دەکەن بە جەولە و بە ناوچەکاندا دەگەڕێن."

ئەم شارۆمەندە کوردە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی :" بوونی ئەم هێزانە ئارامشی ئێمەی وەک خەڵکی ناوچەکە تێکداوە. مەترسی ئەوەش هەیە زیان بە زەوی و زار و کشت و کاڵەکانمان بگەیەنن. "


PM:02:29:12/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌