ترامپ؛ ئەگەری شەڕ لەگەڵ ئێران لە ئارادایە!

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٩ی گوڵان لە کۆشکی سپی لە میانەی خستنەڕووی هەوڵە نوێکانی دەوڵەتەکەی بۆ باشتر کردنی دۆخی بیمە و خزمەتگوزارییە پزیشکی و دەرمانییەکانی ئەمریکا وتارێکی پێشکەش کرد و لە کۆتایی دا وڵامی پرسیاری هەواڵنێرییەکانی داوە.

لە وڵامی یەکێک لەو پرسیارانە دەربارەی پرسیارێک کە ئایا ئەگەری بەریەک کەوتنی سەربازی نێوان ئێران و ئەمریکا بوونی هەیە؟ ترامپ لە وڵامدا وتی؛ دەتوانین بڵێین ئەم ئەگەرە هەموو کات لە ئارادایە، من نامەوێت بڵێم نا، بەڵام هیوادارم شتی وا ڕوو نەدا”.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بە دوای ناردنی کەشتی شەڕکەری یۆ ئێس ئێس ئابراهام لینکۆڵنی ئەمریکا و ٤ بۆمبهاوێژی بۆلینگی بی ٥٢ بۆ کەندا لە لایەک و سەردانە چاوەڕوان نەکراوەکەی مایک پەمپێئۆ بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەرک دارکردنیان بۆ قبووڵی بەرپرسایەتی بەرامبەر بە پاراستنی ناوەند و هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئەگەری پێکدادانی سەربازی لە نێوان ئێران و ئەمریکا زۆر جیدیتر بۆتەوە. 


PM:08:45:09/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 68 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌