بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنووری ورمێ

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی هەینی هێزەچەکدارەکانی رژیم لە بنکەی سەربازی "بەردووک" لە سنوورەکانی ورمێ دەستڕێژیان لە ژمارەیەک لە کۆڵبەرەکان کردوەو بەو بۆنەوە کۆڵبەرێک بە ناوی "شەمسەدین حاجی زادە" خەڵی سوما و برادۆست فیشەک بەر پشت و لاقی کەوتووەو بریندار بووە.

بە پێی زانیارییەکانی ئاسۆی رۆژ، ئەم کۆڵبەرە باری تەندروستی ناجێگیرەو لە نەخۆشخانەی ورمێ لە ژێر چاودێری پزیشکدایە.


AM:08:01:21/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 80 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌