کوژرانی کاسبکارێکی سەقزی، بە دەستی هێزەکانی رژیم

کوژرانی کاسبکارێکی سەقزی، بە دەستی هێزەکانی رژیم

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی پێنجشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٨، کاسبکارێکی سەقزی بە ناوی "ئەفشین لوتفی" کوڕی خەلیل، لە جادەی بیجار- زەنجان بە تەقەی هێزەچەکدارەکانی رژیم کوژراوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی بە ئاسۆی رۆژ گەیشتوون، ئەم لاوە سەقزی باری پێ بووە بە مەبەستی گەیاندن بە تاران کە دوای ڕاوەدوونانی لە لایەن هێزەکانی رژیمەوە، دەستڕێژی لێدەکرێت و بریندار دەبێت.

ئەو کاسبکارە کوردە، لە ناو ماشینەکەی خۆیدا، لە جادەی نێوان بیجاڕ_زەنجان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە و دواتر ماشینەکەی بەجێهێشتوو و خۆی بە برینداری هەڵاتووە.پاش هەڵاتنی ئەو کاسبکارە لاوە، بە برینداری، بە هۆی قورسی برینەکانییەوە، لە ناو زەویی و زاری جووتیارانی شاری بیجار، گیان لە دەست دەدات و ڕۆژی هەینی تەرمی ئەفشین لوتفی لە لایەن جووتیارەکانەوە، دەدۆزرێتەوە.



AM:07:56:21/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌