دەستگیرکردنی لاویکی مەهاباد لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە

 

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە: ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوە، لاوێکی کورد خەڵکی شاری مەهاباد، بە ناوی "ئامانج خوسرەوی" تەمەن ٢٤ ساڵ لە لایەن هێزەئیتلاعاتییەکانی سەر بە سپای پاسداران دەستگیر کراوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.تا ئێستە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم لاوە نەزانراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی ئەم لاوە بە ئاسۆی رۆژی راگەیاند، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا، رژاونەتە ماڵی ئەم لاوەو دەستگیریان کردوەو دەستیان بە سەر کامپیۆتێر و شتە تایبەتەکانیدا گرتووە.


AM:08:52:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌