تۆمار کردنی ١٤٠٠ زەماوەندی ژێر ١٤ساڵ لە زەنجان


بە پێی ئەو زانیاریانەی بڵاو کراونەتەوە لە ساڵی رابردوودا ١٤٠٠ دۆسیەی زەماوەندکردنی ژێر ١٤ ساڵ لە پارێزگای زەنجان تۆمار کراوە. بە پێی زانیارییەکان هەموو ساڵێک ٣٦ هەزار زەماوەندی ژێر ١٤ ساڵ لە ئێران تۆمار دەکریت و پارێزگای زەنجان زۆرترین رێژەی بووە بە تۆمار کردنی ١٤٠٠ نموونە لە یەکساڵدا.

لە ساڵی رابردوودا ٣٠٠ کچی ژێر تەمەن ٩ ساڵ لە ئیران بە مێرد دراون. هەروەها ژمارەی ئەو کچانەی کە لە ژێر تەمەی ١٤ ساڵیدا بە شوودراون لە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ هەزار کەسدا بووە.

زەماوەند کردنی مناڵان، بە زۆر بە شوودان و ژن بۆ هێنان لە تەمەنی مناڵیدا لە ئێران بووە بە دیاردەیەک کە چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی بە مەترسی دەزانن و لەهەمانکاتدا رژیم بەردەوام پڕووپاگەندەی بۆ دەکات.


PM:12:20:17/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 229 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌