دوو شارۆمەندی سنەیی بانگکرانە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی سێشەممە ٢٠ خاکەلێوە دوو شارۆمەندی سنەیی بە ناوەکانی "مورتەزا نووری" تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی تاهیر، محەممەد شەریفی تەمەن ٤٣ ساڵ کوڕی محەمەد ئەمین، خەڵکی گوندی ساڵیان سەر بە کەڵاتەرزانی سنە بانگ کراونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەو لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کراوە.

جێگەی ئاماژەیە ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بە هۆی بەشداری کردنیان لە رێ ورەسمی نەورۆز بانگکرانەتە ئیتلاعاتی ئەو شارەو دوای چوار کاتژمێر راگرتنیان ئازاد کراون.


AM:01:09:11/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌