ژنێک لە کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ژنێک بە ناوی شلێر قادری تەمەن ٢٤ ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی ئەو هەواڵە ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٨ی بەیانی پاش چوونەدەروەی هاوسەرەکەی لە ماڵ بە هەڵواسینی خۆی بە لوولەی گازی ماڵەکەیانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. شلێر قادری خەڵکی ئاوایی دەوان، ماوەی ساڵێک لەمەوبەر هاوسەرگیری کردبوو و لە کرماشان نیشتەجێ بوون و خەسووەکەشی لەگەڵ ئەواندا دەژیا. بە پێی وتەی کەس و کارەکەی لەم ماوەیەدا چەند جارێک وەک تۆران دەچێتەوە بۆ ماڵی باوکی و هەموو کات بە زۆر ناردوویانەتەوە بۆ ماڵی مێردەکەی



PM:11:33:03/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 367 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌