دیداری نێوان سکرتێری کۆمەڵە و سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان


رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ۲۷ی مانگی مارسی ۲۰۱۹ی زایینیدکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتی کۆمەڵەی کرد لە شاری هەولێر و لە گەڵ سکرتێری گشتی کۆمەڵە و وەفدی یاوەری کۆبوونەوە.

سەرەتا لە لایەن وەفدی کۆمەڵەوە بەسەرپەرەشتی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی بەخێر گەرمی هاتنی دکتۆر کاوە کرا.

ئەم دیدارە چەندین تەوەری لەخۆ گرتبوو، ئاڵوگۆڕەکانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بارودۆخی کۆماری ئیسلامی و رۆڵی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات، گرینگی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەشداری لایەنەکان لە تەوەرە گرینگەکانی ئەم چاوپێکەوتنە بوون.

لە کۆتاییدا هەردوولا جارێکی دیکەش جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوام بوونی پەیوەندی لەمێژینەی کۆمەڵە و حیزبی شیوعی کوردستان و ئەم چاوپێکەوتنانەیان بەرز نرخاند.


PM:04:38:28/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 351 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌