لە بانە دۆستێکی بەوەفای کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


کاک عەبدولقادر ئەحمەدپەنا کوڕی مستەفا بەگی ئەحمەد بەگ لە ڕۆژانی ڕابردوو ماڵئاوایی لە ژیان کردووە. کاک عەبدولقادر دۆستێکی بەوەفای کۆمەڵە و تێکۆشەرێکی دڵسۆزی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بووە. خاوەن پێگەیەکی بەهێزی کۆمەڵایەتی بووە لە ناو دەڤەرەکەی خۆیاندا

کاک عەبدولقادر سەرەڕای کەم خوێندەوار بوونی بەڵام مرۆڤێکی تێگەیشتوو و خاوەن ڕا بووە و بوێر بوو. لە گەلێک لەو تەنگی و چەڵەمانەی کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بۆی دەهاتە پێشێ، کۆڵی نەدا و تا دواهەناسە وەفادار بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەی و کۆمەڵە مایەوە

جێی ئاماژەیە بنەماڵەی کاک عەبدولقادر کۆمەڵێک شەهیدیان پێشکەش بە کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کردوون کە بریتین لە؛ هاوڕێیانی گیانبەختکردوو ماجید، حامید، مەنسوور، ڕێبوار، حسێن، عومەر و خوسرەو ئەحمەدپەنان.

لە لایەن کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بۆ مەرگی کاک عەبدولقادر ئەحمەدپەنا ڕادەگەیەنین و خۆمان بە شەریکی خەمی خانەوادە و بنەماڵەی گەورەی ئەحمەپەنا دەزانین


کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی

٢٣ی مارسی ٢٠١٩ی زایینی



PM:06:16:24/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 386 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌