تێکۆشەرانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان چاڵاکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەرێوە برد


هاورێیانی ڕێکخستنینەهێنی (زاگرۆس) لە شاری مەریوان بە بۆنەی ساڵرۆژی ئاشکرا بوونی کۆمەڵە لە ژێر ناوی پەلی شەهید پەرویز عەبدی چالاک و هەڵسوراوانی کۆمەڵە لە بەشی تەشکیلاتی نەهێنی و دوایین شەهیدی کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی گەلی کوردەلە کوردستانی ڕۆژهەڵات و چالاکی بەربڵاوی ڕاگەیاندیان بەرێوە برد، تێکۆشەرانی و هەڵسوراوانی کۆمەڵە بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە و یادی شەهید پەرویز عەبدی تراکت و نووسراوەکانی کۆمەڵەیان بڵاو کردۆتەوە و ئالای کۆمەڵەیانی هەڵداوە و جارێکی دیکە پەیمانیان لە گەڵ کۆمەڵە و ئامانجە بەرزەکانی نوێ کردەوە و بە درێژەدانی ڕێگەی شەهید پەروێز و سەرجەم گیانبەختکردوانی کۆمەڵە یادی 26ی ڕێبەندانیان پیرۆز کرد.

هاوڕێیانی کۆمەڵە لە گەڕەکەکانی کورەی موسەوی. جەنگەڵبانی سێڕای کورەی موسەوی و کۆڵانەکانی دەوربەری، دارسێران 1و 2، بەهاران و کەوسەر کانی دینار وجووجەسازی کاری تەبلیغیان کردووەو ڕۆژی کۆمەڵەیان بەرز راگرتووە.


PM:02:00:11/02/2019




ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌