ئەمریکا، کۆنفرانسێک دەربارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران بەڕێوەدەبات


بە پێی هەواڵەکان: مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە کە مانگی داهاتوو، و رۆژانی ٢٤ و ٢٥ی رێبەندان، کۆنفرانسێک لە وڵاتی لەهێستان (پۆڵەندا) بە مەبەستی تاوتوێ کردنی دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ئێران بەڕێوەدەچێت.

رۆژی هەینی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی تەلەفیزیۆنی فاکس نیووز، وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە رایگەیاند :" ئامانجی ئێمە ئەوەیە ئاشتی و ئارامی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێگیر بێت و دەمانهەویت دڵنیا بین کە ئێران نەبێت بە هۆکاری نائارامی ناوچەکە."

هەر لەم پەیوەندەدا "روەیتەرز" ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمریکا دەیهەوێت گوشاری زیاتر بخاتە سەر ئێران و بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەکی وڵاتانی دونیا بانگهێشتی ئەم کۆنفرانسە دەکرێن.

مایک پۆپمێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە لە سەفەرێکی ٨ رۆژەدایە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە میسردا و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بە توندی هێرشی کردە سەر سیاسەتەکانی ئێران کە بووە بە هۆی نائارامی ناوچەکە و رایگەیاند سەردەمی ئەوە تەواو بووە کە ئەمریکا ئیزن بدات کە ئێران بە دڵی خۆی لە ناوچەکە چالاکی بکات و ببێت بە هۆی نائارامی ناوچەکە.


AM:11:56:12/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 40 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌