مامۆستایان و فەرهەنگییانی شاری کرماشان لە بەردەم ئیدارەی پەروەردە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان وەڕێخست

بە پێی هەواڵەکان، لە درێژەی ناڕەزایەتی فەرهەنگیان و مامۆستایانی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٧ی هەتاویی، مامۆستایان و فەرهەنگییانی شاری کرماشان لە ناڕەزایەتی بە دۆخی خراپی گوزەران، ناکارایی سیستەمی پەروەردە و بێ توانایی بەرپرسان و کۆمەڵێک خواستی سنفی دیکە لە بەردەم ئیدارەی پەروەردەی ئەو شارە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

مامۆستایان بە وتنەوەی درووشمی دەوڵەت خیانەت دەکا و پەڕلەمان پشتیوانی لێ دەکات، ئەگەر وڵام وەرنەگرین دیسان دەگەڕێینەوە و ... خوازیاری دەست لە کارکێشانەوەی وەزیری پەروەردە بوون و دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بەرز کردەوە.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، لەسەر بانگەوازی پێشووی سنفی مامۆستایان، ناڕەزایەتی مامۆستایان لە چەندین شاری ئێران، وەک: ئەردەبیل، یەزد، و چەند شارێکی دیکەی ئێران بەڕێوەچووە.

PM:05:43:10/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 151 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌