شارۆمەندێکی سەقزی سزای ١ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆهەڵات گەیشتووە، شارۆمەندێکی سەقزی بە ناوی فەرهاد مەلەکی لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقزەوە سزای ١ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا.

ئەم لاوە کوردە ٢ ساڵ لەوە پێش و رۆژی ٢٦ی رێبەنەندانی ١٣٩٥ لە کاتی گەڕانەوە لە سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستگیرکرا و دوای ماوەیەک دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

لە چەند رۆژی رابردوودا دادگای ئینقلابی شاری سەقز سزای ١ ساڵ زیندانی بەسەر ئەم کەسەدا داسەپاندووە و دوای داسەپاندنی ئەم سزایە حوکمی دەستبەسەر کردنی لە لایەن دادگاوە بۆ دەرچووە.

فەرهاد مەلەکی بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی، دەستگیر و داوتر سزای ١ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.


PM:01:40:10/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌