شارۆمەندێکی کورد لە ناوچەی ژاوەرۆ دەستگیر و رەوانەی بەندیخانەی سنە کرا


بە پێێ هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ١٩ی بەفرانبار، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ناوچەی ژاوەرۆ بە ناوی "محەممەد نەعیم محەممەدپوور" لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە بانگ کراوەو دوای بانگکردنی راپێچی بەندیخانەی سنە کراوە بە مەبەستی تێپەڕ کردنی ١ ساڵ زیندان کە لەلایەن دادگاوە بەسەریدا داسەپاوە.

بە پێی زانیارییەکان ئەم شارۆمەندە کوردە سەرماوەزەی ١٣٩٦ دەستگیر کرا و دوای نزیک بە ٥٠ رۆژ دەستبەسەر بوون بە کەفالەتی ١٥٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا و پاشان دوای دادگایی کردن سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا ، کە پاش پێداچوونەوە سزاکەی کەم کرایەوە بۆ ١ ساڵ.


PM:10:01:09/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌