دوواین بارودۆخ و ژمارەی دەستبەسەر کراوەکانی خۆپیشاندانەکانی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاویی لە زیندانی ''فەشافوویە''

وەرگێڕان و ئامادەکردنی: ئەمیر مەفاخری
تێبینی: ئەوەی لە خوارەوە وەک راپۆرتێک هاتووە، باسێکی کورتە دەرباری یەکێک لە مەترسیدارترین زیندانەکانی ئێران لە ئێستادا بە ناوی زیندانی "فەشافوویە" کە دەکەوێتە باشووری تارانەوە. لەم راپۆرتەدا هەوڵ دراوە باس لە مەبەست، مێژووی دروستکردنی ئەم زیندانە و هەروەها دۆخی ژمارەیەک لە زیندانییە سیاسییەکان بکرێت کە لە خۆپیشاندانەکانی یەک ساڵی رابردوو و بە تایبەت لە گەلاوێژی ئەمساڵدا دەستبەسەر کراون ە لەم زیندانەدا راگیراون. 
دەقی ئەم راپۆرتە بە زمانی فارسی لە ماڵپەڕی (هرانا) بڵاوکراوەتەوەو بۆ زیاتر ئاگاداربوونی خوێنەری کورد، خوێنەرانی ئاسۆی رۆژ، ئەم راپۆرتە کراوە بە کوردی. جێگەی ئاماژەیە ژمارەیەک لەو کەسانەی کە لەم زیندانە لە ئێستادا دەستبەسەرن، کوردن و خەڵکی شارەکانی کوردستانن.

ڕۆژی سێشەممە ۹ی گەلاوێژی ۱۳۹۷ی هەتاویی دوو خۆپیشاندانی جیاواز لە ناوچەی پیشەسازی '' ئیسفەهان'' و شاری ''کەرەج''بەناڕەزایەتی بە بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و سکە و دابەزینی تمەن لە ئاست دۆڵاری ئەمریکا دەستی پێکرد.ئەم دووخۆپیشاندانە زۆری نەخایاند گەیشتە شارەکانی تری وەکوو "شیراز ، ڕەشت ، تاران ، قەزووین ، زەنجان ، ساری "، و لە ڕۆژی سێیەمی خۆی شارەکانی "مەشهەد ، کرماشان ، هەمەدان، وقەرچەکی گرتەبەر ، و لەچووارەمین ڕۆژی خۆیدا شارەکانی "ورمێ ، ئەهواز ، قوم و تۆنیکابۆن''پەیوەست بوون بەم ناڕەزایەتی دەربڕینە گشتییەوە. هێزە سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامی لەم دەورە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبڕینەدا زیاتر لە سەد کەسیان دەستبەسەر کرد و یەک کەسێش بەتەقەی ئەم هێزانە گیانی لەدەستدا .

دۆخی نالەباری زیندانیان و دەستبەسەرکراوانی ئەم خۆپیشاندانە بەبڵاوە، مەترسی زۆری لێکەوتۆتەوە زانیاریەکان باس لەوە دەکەن هەڵسووکەوتی نەشیاوی بەرپرسانی زیندان و نەبوونی پێداویستییەکانی سەرتایی بژێوی باش لەم زیندانە وای کردووە زیندانیانی ئەم زیندانە لە دۆخێکی زۆر خراپ و نا ئەمندا ماوەی سزاکانیان لەم زیندانە تێپەر بکەن و تا ئێستە هیچ کام لە بەرپرسانی ئەم زیندانە ئامادە نەبوون ڕاپۆرتێک لە سەر بارۆدۆخی زیندانیانی ئەم زیندانە بڵاوبکەنەوە .

زیندانی گەورەی تاران یا زیندانی ''فەشافوویە ''، زیندانێکە کەوتۆتە ۳۲ کیلۆمیتری باشووری شاری تاران و ئامانجی درووست کردنی کۆماری ئیسلامی لە ئەم زیندانە لە ساڵی ۱۳۷۹ی هەتاویی ئەوە بوو کە ئەم زیندانە تەنیا بۆ تاوانبارانی بازەرگانانی مادەی هۆشبەر بێت لە ئێران . بەڵام بەشێوەیەکی دوور لە هەر پێوەرێکی مافی زیندانی و مافی مرۆڤ ، لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی و کەسانی ئازادیخواز کە تەنیا و تەنیا داواکاری مافە سەرتاییەکانی خۆیانن و بەشێکی بەرچاوی زیندانیانی سیاسی و ئەمنییەتی و خوپیشاندرانی مانگی گەلاوێژ١٣٩٧ی هەتاویی و ''دەروێشە گونابادییەکان'' لەم زیندانەدا دەستبەسەرن.

ناوی دەستبەسەر کراون وسزای زیندانەکانیان و ماوەی سزاکانیان کە لە زیندانی ''فەشافوویە '' قۆڵبەستکراون بە شێوەی خوارەوەیە .

''مەجید کەریم نژاد "لە دەستبەسەر کراوانی مانگی گەلاوێژ١٣٩٧ی هەتاویی ، بەتۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەویی سزای ۱ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

''فەرشید ڕۆستەمی "لە دەستبەسەر کراونی مانگی گەلاوێژ ١٣٩٧ی هەتاویی ، بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی سزای ۱ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە .

''محەممەد حسێن سپاسی " لە دەستبەسەر کراوانی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاویی، بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی سزای ٦مانگ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

''فەرشید سەعیدی "لە دەستبەسەر کراوانی مانگی گەلاوێژ١٣٩٧ی هەتاویی، بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و هاوکاری کردن لە گەڵ ماڵپەرەکانی دەرەوی ئێران سزای ۱ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

''بەرزان محەممەدی "لە دەستبەسەر کراوانی مانگی گەلاوێژ١٣٩٧ی هەتاویی ، بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی سزای ۳ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە.

''محەممەد فەلاح چایی "لە دەستبەسەر کراوانی مانگی گەلاوێژ١٣٩٧ی هەتاویی ، بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی و هاوکاری کردن لە گەڵ ماڵپەرەکانی دەروەی ئێران سزای ۱ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپاوە.

''حسێن دژانگاهی "لە دەستبەسەرکراونی مانگی گەلاوێژ١٣٠٧ی هەتاویی ، بەتۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی سزای ۲ساڵ زیندانی بەسەرداسەپاوە.



PM:01:44:07/01/2019




ئه‌م بابه‌ته 78 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌