سزای ٩ ساڵ زیندانی کردن و ١١١٠ قامچی بەسەر کرێکارانی پەترۆشیمی ئیلام داسەپا


بە پێی هەواڵی هەواڵنێرییەکان: لە لایەن سیستەمی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوەو لقی ٤ی دادگای سزای ٢ ی ئیلامەوە، سزای ٩ ساڵ زیندانی بوون و ١١١٠ قامچی بە سەر ١٥ کەس لە کرێکارانی ناوەندی پەترۆشیمی ئیلامدا داسەپاوە.

ئەم کرێکارانە لە حاڵێکدا بەم شێوەیە ئەم سزا نایاسایی و ناڕەوایانەیان بەسەردا دەسەپاوە، کە تاوانیان ناڕەزایەتی دەربڕین بووە بەرامبەر بە دۆخی ژیانی خۆیان و دانەمەزراندنی کرێکارانی سەر بە پارێزگای ئیلام ودەرکردنی ١١ کارمەندی ئەو ناوەندە.

لە مانگی بانەمەڕی ١٣٩٧ دا کرێکاران و کارمەندەکانی ناوەندی پەترۆشیمی ئیلام لە بەردەم بینای ئەم ناوەندە کۆبوونەوەو ناڕەزایەتیان دەربڕی و هەروەها دەستیان دایە مانگرتن و رێگایان داخست. ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتنی کرێکاران لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە هەوڵی بڵاوە پێکردنی پێدراو هەروەها لە لایەن سپاوە سکاڵا لەم کرێكارانە کرا.

لە مانگی رەزبەردا لە لقی ١٠٤ی دادگای سزاکانی ٢ی ئیلام، بە هۆی سکاڵای سپاوە دادگایی کران و بە تۆمەتی " تێکدانی ئاسایشی گشتی" ١٥ کەسیان سزایان بەسەردا داسەپا و لە چەند رۆژی رابردوودا بە کۆمەڵ سزاکەیان پێ راگەیەندراوە.

حوکمە داسەپێندراوەکان بە شێوەی خوارەوەیە:

١ـ ئەفشار ڕەشیدی کوڕی عەلی و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٢ـ ئەنوەر ڕەشیدی کوڕی عەلی و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٣ـ سادق ڕوستەمی کوڕی عەلی ئەشرەف و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٤ـ نادر خاکی کوڕی عەلی ئەکبەر و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و ٧٤ قامچی

٥ـ میلاد دوستی کوڕی موحبەت عەلی و خەڵکی چوار، ٢ ساڵ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٦ـ محەمەد ساڵح قەیتاسی کوڕی موراد و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٧ـ سادق کاکاخانی کوڕی محەممەد یار و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٨ـ تەوحید قەیتاسی کوڕی محەممەد موراد و خەڵکی ایلام، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

٩ـ سەعید قەیتاسی کوڕی محەممەد موراد و خەڵکی ایلام، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١٠ـ ئەمین ئەرکەوزی کوڕی ئەمین و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١١ـ حوجەت ئیسماعیلی کوڕی عەلی ئەسغەر و خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١٢ـ عەباس مزەفەری کوڕی خەیدان و خەڵکی ایلام، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١٣ـ عەلی کاکاخانی خەڵکی چوار، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١٤ـ محەمەد حەیدەری خەڵکی ئیلام، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی

١٥ـ عەلی نەجات ئەعزەمی خەڵکی ئیلام، ٦ مانگ بەندکران و لێدانی ٧٤ قامچی


AM:10:52:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 35 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌