هەژدە نوێنەری پارێزگای ئیسفەهان دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان راگەیاند


١٨ نوێنەری پارێزگای ئیسفەهان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی بە نارەزایەتی بە سڕێنەوەی پرۆژەی گەیاندنی ئاو بەم پارێزگایە لە بوودجەی ساڵی داهاتووی ئێراندا، وازهێنای خۆیان راگەیاند.

ئەم کەسانە جێبەجێ نەکردنی بەڵێنەکانی رووحانی بۆ زیندوو کردنەوەی "زایەندەروود"یان بە یەکێکیتر لە هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەو وازهێنانی خۆیان راگەیاندووە.

ئەم ١٨ نوێنەرەی پارێزگای ئیسفەهان رۆژی چوارشەممە بە فەرمی نامەی دەست لە کار کێشانەوەی خۆیان گەیاندۆتە سەرۆکی مەجلیس.

پارێزگای ئیسفەهان ١٩ نوێنەری هەیە و تەنها ١ نوێنەریان دەستی لە کار نەکێشاوەتەوە.

ئەم ١٨ نوێنەرەی پارێزگای ئیسفەهان لە نامەیەکدا کە لە ماڵپەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا بڵاو کراوەتەوە ناڕەزایەتی خۆیان بەوە دەربڕیوە کە جگە لەوەی وەعد و بەڵێنەکانی حکوومەت بۆ زیندوو کردنەوەی زایەندەروود بە دی نەهاتووە، تانەت ئەم پارێزگایە تووشی قەیرانی قووڵی کەم ئاوییە و ئاوی خواردنەوەی نییە.

لە چەند ساڵی رابردوودا، خەلکی پارێزگای ئیسفەهان بە شێوەی جیاواز و چەندین جار ناڕەزایەتی خۆیان بە کێشەی ئاوی خواردنەوەو نەبوونی ئاو بۆ کشت و کاڵ دەربڕێوە. ماوەیەک لەوە پێش وەرزێرەکانی ئەم پارێزگایە دەستیان دایە خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕین و رووبەڕوو بوونەوە لە نێوان هێزەکانی رژیم و وەرزێرە ناڕازییەکاندا دروست بوو.


AM:12:17:06/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 39 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌