تەرمی کۆڵبەرێک دوای چوار رؤژ دۆزرایەوە

بە پێی هەواڵیک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ١٠ی سەماوەز بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی رژیم لە کۆڵبەر و کاسبکارانی سەر سنوور، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە ناوی "عەبدولقادر ساڵەحیان" کوڕی جەمیل کە خاوەنی ژن و مناڵە گیانی لە دەستداوەو تەرمەکەی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی "نەبی ئەکرەم"ی شنۆ.

ئەم کاسبکارە کوردە چەند رۆژ پێشتر واتە ١٠ی سەرماوەز بە تەقەی هێزەکانی رژیم گیانی لە دەستداوە، بەڵام پاش ٤ رۆژ واتە رۆژی ١٤ی سەرماوەز تەرمەکەی دۆزراوتەوە.


PM:10:21:05/12/2018




ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌