لاوێکی ئیلامی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


بە پێی هەواڵی گەیشتوو شەوی سێشەممە ، ١٥ خەزەڵوەری ١٣٩٧ لاوێکی کورد، خەڵکی شاری ئیلام بە ناوی ''ڕەزا موعەزی '' کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا . '' ڕەزا موعەزی '' کوڕی عەلی محەمەد خەڵکی شاری ئیلام بە هۆی کێشەی خێزانی ودوای ئەوەی ئەو کچەی خۆشیدەویست ڕازی نەبووە ژیانی هاوبەشی لەگەڵدا پێک بهێنێت، دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەواڵەکان لە شاری ئیلام باس لەوە دەکەن کە ناوبراو لە ڕێگای خواردنی حەبی برنجەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە. جێگای سەرنجە بە پشتبەستن بە ئاماری فەرمیی ئێران لە ساڵی ڕابردوودا لەپارێزگای ئیلام ٨٠٠ کەس هەوڵی خۆکوشتنیان داوە کە ٣٩٣ کەسیان پیاو بوون.



AM:09:56:08/11/2018




ئه‌م بابه‌ته 42 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌