جارێکیتر بە ناو ئوردووی راهیانی نوور قوربانی لێکەوتەوە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کراونەتەوە وەرگەڕانی پاسی بە ناو ئوردووی راهیانی نوور، کە قوتابیەکانی قوتابخانە کچانەکانی (بستان ئاباد) سەر بە ئازەربایجانی رۆژئاوای لێ بووە، وەرگەڕاوەوە بەم بۆنەوە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە ٣ کچی قوتابی گیانیان لە دەستداوەو ٤٠ قوتابی بریندار بوون. بە پێێ هەواڵەکان ئەم پاسە لە ١ کیلۆمەتری تەورێز و نزیک بە پارکی (ئێل گولی) لە شاڕێی بەناو شەهید کەسایی تەورێز روویداوە.

هەموو ساڵێک ژمارەیەکی زۆر لە قوتابیەکانی سەرەتایی و ناوەندی وڵات لە بەناو ئوردووی راهیان نووردا، دەبرێن بۆ ئەو شوێنانەی کە جەنگی ٨ ساڵەی ئێران- عێراق تێیدا روویداوەو هەموو ساڵێکیش قوربانی لێ دەکەوێتەوە.



PM:09:12:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 109 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌