گروپی کاری دژ بە ئێران : کۆماری ئیسلامی ١٦ میلیارد دۆلاری لە سووریە، عێراق و یەمەن خەرج کردووە

ڕژیمی تاران لە ساڵی 2012 ەوە تاکوو ئێستابۆ پشتگیری لە بەشار ئەسەد و لایەنگرانی خۆی لە یەمەن و عیراق 16 میلیارد دۆلاری تەرخان کردووە .

مایک پومپێئو دەڵێت ؛ لە کاتێکدا کە خەڵکی ئێران بە سەختی دەژین ، ڕژیمی ئێران کاری بەم شێوەیە دەکات و بەم شێوەیە خەریکی پارە سەرف کردنە لە وڵاتانی ئەورووپایی.

لەم ڕاپورتەدا ئاماژە بە شێوازی هەناردە کردنی ئەو پارە لە لایەن ڕژیمەوە بۆ گروپەکانی سەر بە ئێران و خستنە گەمارۆی ئەو کومپانیا و دامەزراوە ماڵییانە لە لایەن ئەمریکاوە کراوە .

هەروەها لەم ڕاپورتەدا هاتووە کە سپای قودسی سپای پاسداران بۆ ئاڵوگۆڕی ماڵی خۆی لە چەند کومپانیای ئیمارات و بانکی بیلادی ئیسلامی لە عیراق کەڵکی وەرگرتووە .

پێشتر هەواڵنێری بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئێران هەموو ساڵێک 6 ملیار دۆلار یارمەتی ماڵی ئەسەد دەکات و هەندێجاریش ئەم یارمەتییە تا ١٥ میلیار دۆلار گەیشتووە .

یەحیا ڕەحیم سەفەوی ڕاوێژکاری تایبەتی خامنەیی ڕێبەری ڕژیم لە کاروباری سەربازیدا وتویەتی کە ئێران دەبێ ئەو بڕە پارە وا لە سوریە خەرجی کردووە لە ڕێگای فرۆشتنی نەوت ، گاز و فوسفاتی ئەو وڵاتە ، قەرەبووی بکاتەوە .

هەروەها لەم ڕاپورتەدا هاتووە کە ڕژیمی ئێران ڕێگای بە ئەندامانی ئەلقاعدە داوە بن و بەم شێوەیە داڵدەی داون و ئەوان بەم شێوە توانای ئەوەیان هەبووە کە هێز و پارە بۆ سوریە و باشووری ئاسیا بنێرن .

لەم ڕاپورتەدا ئاماژە بە چەند هەنگاوی نوێی تیروریستی ڕژیم کراوە وەکوو ؛ هەوڵ بۆ تەقاندنەوەی کۆبوونەوە موجاهدین و دەستبەسەربوونی 10 کەس لە ئاڵمان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ سپای پاسداران .

هەروەها ئاماژە بە پەیوەندی بنەماڵەی بن لادەن لەگەڵ ئێران کراوە و چەندین بەڵگە لەم بارەوە بڵاو کراوەتەوە .

گرووپی کار دژ بە ڕژیم هەروەها ئاماژەی بە پرۆگرامی موشەکی ئێران ، هەڕەشەی سایبری ، باروودۆخی مافی مرۆڤ و ژینگە کراوە .

وەزیری دەرەوەی ئێران ، ئامریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە پێکهێنانی ئەم گروپە ، دەیەوێت ڕێگا بۆ ڕووخاندنی ڕژیم خۆش بکات .



PM:08:49:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 45 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌