چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەستبەسەر کرا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ڕەزبەر، زانیار دەباغیان، کرێکاری شارۆچکەی پیشەیی شاری سنە و چالاکی کرێکاری، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

سەرەڕای هەوڵ و بەداداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چالاکە کوردە هیچ هەواڵێک بە بنەماڵە و کەسوکاری نەدراوە.


PM:08:22:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌