لە سەرپێڵ‌زەهاو، کرێکارێک بە ڕووداوی کار گیانی لە دەستدا

بە پێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٨ی ڕەزبەر، کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سەرپێڵ زەهاو لە کاتی کار کردن لە بینایەکی نیوەکارە لە گوندی پل ماهیتی نێوان شاری سەرپێڵ زەهاو و داڵاهۆ، بە هۆی داڕمانی دیواری بیناکە گیانی لە دەستدا.

ئەم کرێکارە کوردە تەمەنی ٣٥ ساڵ بووە و بە هۆی کەمتەرخەمی خاوەن کار لە درووست کردنی بیناکە، تووشی ئەم ڕووداوە هاتووە.

هەواڵنێری کاری ئێران (ئیسنا)، ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام ناسنامەی کرێکارەکەی بڵاونەکردۆتەوە.



PM:06:51:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 78 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌