بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی شەممە، ١٤ی ڕەزبەر، کچە شاعیرێکی کوردی خەڵکی شاری دروود لە پارێزگای لۆڕستان بە ناوی (مینا ڕاد)، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر کرا.
ناوبراو لە چەند مانگی ڕابردووەوە چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، لە چارەنووسی ئەم شاعیرە کوردە هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.