کرێکارانی پڕۆژەی ئوتوبانی بۆکان- سەقز مانیان گرت

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی یەکشەممە، ١٥ی ڕەزبەر، کرێکارانی شیرکەتی ئاو و خاکی پارس لە پڕۆژەی ئوتووبانی بۆکان- سەقز، لە ناڕەزایەتی بە دواخرانی ٧ مانگی حەقدەستەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و بەم هۆیەوە، پڕۆژەکە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا.

کرێکاران و کارمەندانی پڕۆژەی ڕێگای ئوتوبانی سەقز- بۆکان، لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە بە بیانووی نەبوونی بودجە، حەقدەستیان پێ نەدراوە و ئەوانیش ڕایانگەیاندووە: تا وەرگرتنی حەقدەستەکانیان لە مانگرتن بەردەوام دەبن.

کرێکاران لەگەڵ مانگرتنەکەیان نامەیەکی سەرئاوەڵایان بۆ فەرمانداری و ئیدارەی کار و ئیدارەی ڕێگاوبان نووسیوە و خوازیاری وڵامدانەوە بە داخوازییەکانیان بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەدراوەتەوە.




PM:09:14:09/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌