کوژران و بریندار بوونی سێ کۆڵبەر لە سنووری دەرەوەرانی مەریوان بە هۆی تەقینەوەی مین

بە پێێ هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی ٢ لە سەر ٣ی مانگی رەزەبەری ١٣٩٧، دوو شەممە لە سەر سێ شەممە، سێ کۆڵبەری کورد لە سنووری دەرەوەرانی مەریوان کەوتوونەتە سەر مین و گیانیان لە دەست داوەو بریندار بوون.

ناسنامەی ئەم سێ کۆڵبەرە بەم شێوەیە ئاشکرا کراوە:

عەبدوڵڵا محەممەد زادە، خەڵکی گوندی تەیناڵی مەریوان: گیانی لە دەستداوە

عەلی نادری خەڵکی گوندی گەوەنتووی دیوادەرە: گیانی لە دەستداوە

حەمید باینچۆ خەڵکی گوندی باینچۆی سنە . بە هۆی تەقینەوەی مین لاقێکی پەڕێوە.
نەبوونی دەرفەتی کار، بێکاری، هەژاری وایکردووە کە خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان روو بکەنە کاری مەترسیداری کۆڵبەری و لە پێناو دابینکردنی ژیانی خۆیان و بنەماڵەیان گیانیان بخەنە مەترسییەوە. بە داخەوە رۆژ نییە لە هەواڵی مەرگ یان برینداربوونی کۆڵبەرەکان بە تەقەی هێزە سەربازییەکان ، کەوتنە سەرمین ، کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی و شاخەکان یان لە وەرزی زستان بە هۆی سەرما یان رنوە بەفرەوە بڵاو نەبێتەوە.



AM:10:52:25/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 58 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌