ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت لاوێکی کوردی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاری گواستەوە.


بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە ڕۆژی دووشەممە (٢ی رەزبەری ١٣٩٧ هەتاوی)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت هاووڵڵاتییەکیان بە ناوی ”کەریم ئەحمەدپوور" خەڵکی ئاوایی بێورانی خوارووی سەردەشت لە نزیک پارکی مناڵانی (کودک) شاری سەردەشت دەستبەسەر کردووە و گوێزراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم لاوە کوردە دیار نییە و نازانرێت بە چ هۆکارێک دەستبەسەر کراوە.


AM:01:25:25/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 279 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌