نرخی دۆلاری ئەمریکا گەیشتە ١٦ هەزار تمەن

بە پێی هەواڵەکان: رۆژی دوو شەممە ٢ی رەزبەر بازاڕی دراوی ئێران روو لە هەڵکشان بوو، بە شێوەیەک کە هەر دۆلاریکی ئەمریکایی بە ١٦٠٠٠ تمەن مامەڵەی پێوە کراو و هەر سکەیەک بە ٥ میلیۆن تمەن فرۆشراوە. یۆرۆ بە ١٨ هەزار و ٥٠٠ تمەن و پاوندی ئینگلیس بە ٢٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کرا.

گرەمی زێڕی ١٨ عەیار بە ٤٤٠ هەزار و ٥٠٠ تمەن مامەڵەی پێوەکراوە، مسقاڵی زێڕی ١٧ عەیار بە ١ میلیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەن مامەڵەی پێوە کراوە.

تا دێ بازاڕی دراو و زێڕ لە ئێران زیاتر بەرزی و نزمی بە خۆیەوە دەبینێت و نرخی تمەنی ئێرانی کەمتر دەبێت. ئەمەش گوشاری گەورەی ئابووری دەخاتە سەر ئێران و خەڵکیش بە هۆی سیاسەتەکانی رژیمەوە زەرەرمەند دەبن.


PM:10:25:24/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌