دەستگیر کردنی دوو چالاکی مەدەنی لە شاری رەوانسەر

بە پێی هەواڵێک کە لە شاری روانسەرەوە بە ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی ٥ شەممە ٢٢ی خەرمانان دوو چالاکی مەدەنی ئەم شارە بە ناوەکانی ئیدریس مورادی و عادڵ مورادی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەستگیر کراون . تا ئێستە روون نییە بە چ هۆکارێک ئەم دوو چالاکە مەدەنییە دەستگیر کراون، بەڵام دەوترێت هۆکاری دەستگیر کردنیان بۆ مانگرتنە سەرانسەرییەکەی رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان دەگەڕێتەوە کە رەوانسەریش وەک شارەکانیتری کوردستان و شان بە شانی شارەکانیتر پەیوەست بوو بە مانگرتنەکانەوە.

لە دوو رۆژی رابردوودا لە شارەکانی کوردستان زیاتر لە ٢٨ کەس دەستگیر کراون و بەشێکی زۆریان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون، بەڵام ژمارەیەکیان و لەوانە ئارام فەتحی و سۆران دانشوەر کە لە شاری مەریوان دەستگیر کراون ئازاد نەکراون و چارەنووسیان دیار نییە.



PM:10:30:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌