سێ چالاکە دەستبەسەرکراوەکەی سنە بە دانانی بارمتە ئازاد کران

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی خەرمانان، سێ چالاکی کرێکاری و مەدەنی شاری سنە بە ناوەکانی (خالید حسێنی، موزەفەر ساڵح نیا و موختار زارعی)، کە ڕۆژی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنە گشتییەکەی کوردستان، دەستبەسەر کرابوون، هەر کامیان بە دانانی بارمتەی ٣٠ ملوێن تمەنی لە زیندان ئازاد کران.

جێی ئاماژەیە، ئەم سێ چالاکە کوردەی شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی خەرمانان، بە تۆمەتی بەشداری کردن لە مانگرتنە گشتییەکەی شارەکانی کوردستان دژ بە لەسێدارەدانی ڕۆڵەکانی کورد دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندیی شاری سنە کرابوون.


PM:03:22:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 214 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌