سێ کاسبکاری کورد لە سەردەشت دەستبەسەر کران

بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی خەرمانان، سێ کاسبکاری کورد لە سنووری کێلێی سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی سەرسنوورەوە بە تۆمەتی بەزاندنی سنوور دەستبەسەر کران.

ناسنامەی یەکێک لە گیراوەکان: پەرویز، خەڵکی گوندی زۆرانی سەر بە شاری سەردەشتە.

پاش ئەم مانگرتنە گشتییەی ڕۆژی ڕابردووی شارەکانی کوردستان، ڕژیم، گوشارەکانی بۆ سەر کاسبکاران زیاتر کردووە.

هەر لە درێژەی ئەم گوشارانەدا، شەوی ڕابردوو، چوارشەممە لە سەر پێنجشەممە، ٢١ی خەرمانان، کاسبکارێکی بانەیی بە ناوی (زانا محەمەدی)، کوڕی ئیسماعیل، کە هیچ کەلوپەلێکی قاچاغیشی پێ نەببوو، لە گەورەدێی چنارەی سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.


PM:02:19:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌