یەکێک لە گیراوەکانی شاری شنۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، یەکێک لە گیراوەکانی ڕۆژی ڕابردووی شاری شنۆ بە ناوی (ڕەشید ناسر زادە)، کە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی خەرمانان، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنە گشتییەکەی شاری شنۆ دەستبەسەر کرا، پاش لێپرسینەوە و هەڕەشەیەکی زۆر لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی خەرمانان، لە میانەی مانگرتنە سەراسەرییەکەی خەڵکی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە بە بێ هیچ بەڵگەیەک دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ گواسترایەوە.


PM:02:00:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌