دوو کەس لە گیراوەکانی مەریوان بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات گواسترانەوە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٢ی خەرمانان، ئارام فەتحی و سۆران دانشوەر دوو کەس لە گیراوانی ڕۆژی مانگرتنی سەراسەری خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شاری مەریوان، گواستراونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە.

هۆکاری گواستنەوەی ئەم دوو چالاکە کوردە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان، ئەشکەنجە و دان پێدانانی زۆرەملێ بووە.

جێی ئاماژەیە، ئەم دوو چالاکە کوردە، ڕۆژی ڕابردوو، چوارشەممە، ٢١ی خەرمانان، وێڕای چالاکێکیتری شاری مەریوان بە ناوی موسلیم بەهرامی، بە تۆمەتی بەشداری لە مانگرتنە سەراسەرییەکەی شاری مەریوان، لە شەقامەکانی ئەم شارە، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

PM:01:38:13/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌