ڕاگەیاندنی سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە سەبارەت بە لە سێدارەدانی زیندانی سیاسی ھاوڕێ ڕامین حسێن پەناھی و زانیار و لوقمان مواردی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٨ی سێپتامبر ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە سێ زیندانی سیاسی کورد هاوڕێ رامین حسین پەناهی، زانیار مواردی و لوقمان مواردی، سەرەڕای هەموو هەوڵە نێو نەتەوەییەکان بۆ بەرگرتن بە بەڕیوەچوونی سزای ئیعدامیان لە سێدارە دران.

ھاوڕێ ڕامین ئەندامێکی دڵسۆز و فیداکاری کۆمەڵە بوو کە دواجار گیانی ئازیزی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە بەخت کرد.

لە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵی ڕابردوو کە ھاوڕێ ڕامین بە برینداری لە لایەن ھێزە سەکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستگیر کر ا کەمپیەنێکی گەوەرە و بەرفراوانی خەڵکی کوردستانی ڕۆژھەڵات و خەڵکی ھەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان، ئازادیخوازانی ئێرانی لە ناوخۆی ئێران و کوردستان و زۆرێک ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیخوازان لە سەرتاسەری جیھان بۆ دەرباز کردنی گیانی کاک ڕامین پێک ھێنرا بەڵام، مەخابن کۆماری ئیسلامی بە بێ گوێدان بەو کەمپینە جەماوەرییە و ھاتنە سەرخەت ناوەندەکانی مافی مرۆفی جیھانی زیندانی سیاسی کورد ڕامین حسێن پەناھی لە سێدارە دا.

زانیار و لوقمان مواردی دوو چالاکی سیاسی کە بەداخەوە ئەمڕۆ ئیعدام کران زیاتر لە ١٠ ساڵە لە زینداندان و سەرەڕای هەموو هەوڵەکان بۆ بەرگرتن بە بەڕێوەچوونی ئیعدامیان بە داخوە ئەمڕۆ بە کاروانی گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی پەیوەست بوون.

کۆمەڵە سەرەخۆشی گەرمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی هەر سێ لاوی گیانبەختکردوو، رامین و زانیار و لوقمان دەکات. هەر لێرەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێ رامین حسێن پەناهی بە تایبەتی دایک و باوکی بەڕێز و ھاوڕێیانمان کاک ئەمجەد و کاک ڕەفیق حسێن پەناھی و ھەموو کەس و کار و لە ھەموو ڕیزەکانی کۆمەڵە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازانی ئێرانی و جیھانی دەکەین و بەڵێن دەدەین درێژەدەری ڕێگا و ئامانجی ھاوڕێ ڕامین و ھەموو گیان بەختکردووانی کۆمەڵە بین.

ھەر لێرەشەوە ڕێز دەگرین لە  ھەموو ئەو ئازادیخوانە کە لە پێناو ڕزگارکردنی گیانی ڕامین ھەموو ھەوڵی خۆیاندا و چالاکی کەمپینی دژی ئیعدام بوون لە ئێران. بێ گومان خەبات بۆ نەھێشتنی ئیعدام لە نیشانە لە پێگەیشتووی خەباتی مەدەنی و جەماوەری خەڵکی کوردستان و دەبێت بەردەوام بێت.

جارێکی دیکە وێڕای سەرەخۆشی و ھاوخەمیمان لە گەڵ بنەماڵەی ئەم سێ گیانبەختکردووە بەڵێن دەدەین لە خەبات بۆ وەیھێنانی ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە و ھەموو گیان بەختکردووانیدا سوورتر لە جاران بەردەوام بین.

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی ھەتاوی



PM:02:28:08/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 1361 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌