لە چوارمانگی یەکەمی ئەمساڵدا، نزیک بە ١٠٠٠ کچی ژێر ١٧ ساڵ لە کوردستان بەمێرد دراون

حسەین سوومی "بەرپرسی گشتی دایرەی سەبتی ئەحواڵی کوردستان" رایگەیاندوە لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵی زیاتر لە ٤٥٠٠ دۆسیەی ژیانی هاوسەرێتی رێکخراوە کە ٩٧٠ کەس لەوانەی کە دۆسیەیان بۆ رێکخراوە، کچانی ژێر ١٧ ساڵ بوون و ٣٦ کوڕی ژێر ١٧ ساڵیش بەهەمانشێوە دۆسیەی چوونە ژیانی هاوسەرێتییەوەیان بۆ کراوەتەوە.

هەر لەم پەیوەندەدا لە چەند رۆژی رابردوودا بەرپرسی ناوەندی تەندروستی پارێزگای مەرکەزی ئێران رایگەیاند کە لەم ساڵدا تا ئێستە ٣٥ کچی ژێر ١٠ ساڵ لا شاری خەندابی سەر بەو پارێزگایە زەماوەندیان کردوە.

زەماوەند کردنی کچان لە تەمەنی منداڵیدا، یەکێک لەو پرسانەیە کە ئەمڕۆ کۆمەڵناسەکان و چالاکانی کۆمەڵایەتی زۆر بە نیگەرانیەوە لێی دەڕوانن و باس لە دەرئەنجامە خراپەکانی ئەم جۆرە پێکهێنانی ژیانی هاوسەرێتییە دەکەن.



AM:10:35:19/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌