دایە کافیە وەیسی،ژنە تێکۆشەری کورد،لەشاری دیواندەرە،ماڵئاوایی لەژیان کرد

بە پێی هەواڵێک بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە بەداخەوە دایە کافیە وەیسی ڕۆژی پێنج شەممە 25ی گەلاوێژی 1397ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشیەوە بۆ هەمیشە  ماڵئاوایی لەژیان کرد .دایە کافیە  ،سیمایەکی خۆشەویست و شۆڕشگێری ناو خەڵک و جەماورەر بوو ،وەکوو ژنێکی ئازادیخواز لە  تاڵی و ناخۆشی و ئازارەکانی سەر ڕێگایی نەترسا و نمونەیەک بوو لە کەرامەت و خۆراگری  وتا دوا ساتەکانی ژیانی ئەم شانازییانەی پاراست .

لەبەرامبەر، زیندان و ئەشکەنجەی کۆماری ئیسلامی ئێران،بوێرانە و نەترسانە،خۆراگر بوو.

کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ،وێرای رێزگرتن لە فیداکاری و خۆراگری خەباتکارانەی دایە کافیە ، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی  بنەماڵە و کەسوکار وهەروها خەڵکی تێکۆشەری  شاری دیواندەرە دەکات وخۆمان بە شەریکی غەمیان ئەزانین.


PM:04:13:17/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 573 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌