ڕوانسەر؛ بەکرێگیراوێکی پلەبەرزی ڕژیم بە دەستی تێکۆشەرانی ئاڵای سوور کوژرا

بە پێی هەواڵێک کە لە شاری ڕوانسەرەوە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، شەوی ڕابردوو، ٢٣ی گەلاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، ئەفسەرێکی پلەبەرزی کۆماری ئیسلامی بە ناوی (حەسەن مەلەکی)، جێگری بەرپرسی هێزە ئینتزامییەکانی ڕوانسەر و بەکرێگیراوی ناوزڕاوی ڕژیم، کە چەندین ساڵە دەستی لە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی شاری ڕوانسەردا بووە، لە بەردەم ماڵەکەی خۆی تەقەی لێکرا و کوژرا.

تێکۆشەرانی ئاڵای سوور لە ڕێگای بڵاوکراوەیەکەوە بە ڕەسمی کوژرانی ئەم بەکرێگیراوەی ڕژیمی وەئەستۆ گرتووە.

لە بڵاوکراوەکەی تێکۆشەرانی ئاڵای سووردا هاتووە: 
ئەم بەکرێگیراوەی ڕژیم، چەندین ساڵە لەم شارە دەستی لە ئەزیەت و ئازاری خەڵکی بێ تاوانی شاری ڕوانسەر و بنەماڵەی شۆڕشگێڕانی بزووتنەوەی کوردستاندا بووە، ناوبراو لە درێژەی جینایەتەکانی، ساڵی ١٣٩٦ هەتاوی کە فەرماندەی یەگان ئیمدادی شاری ڕوانسەر بوو، بە تەقەی ڕاستەوخۆ، دوو لاوی بێ تاوانی ئەم شارەی شەهید کرد.


AM:12:36:16/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 1316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌