مایک پەممێئۆ بۆ هاوپەیمانەکانی: پشتیوانی لە هەنگاوەکانی ئەمریکا بکەن دژی ئێران

مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جارێکیتر بە توندی رەخنەی لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی گرت و کۆماری ئیسلامی ئیرانی بە نەیاری (ئاشتی جیهانی) و پەرەپێدەری تیرۆریسم لە دونیا ناو برد و داوای لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کرد پشتیوانی لەهەوڵەکانی واشنگتۆن بکەن بۆ ئەوەی بەر بەوە بگیردرێت رێبەری کۆماری ئیسلامی دەستی بە سەرچاوەی ئابووری بگات.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە ، رۆژێک دوای بە گەڕ کەوتنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان دژی کۆماری ئیسلامی لە تویتەری خۆیدا نووسی :" ئەمڕۆکە رژیم لە ئێران، دژی ئاشتی و سەقامگیری دونیایە. ئێمە داوا لە هاوپەیمانەکانمان و شەریکەکانی ئەمریکا دەکەین پەیوەست بن پێمانەوە بۆ ئەوەی بەر بەوە بگرین رێبەری کۆماری ئیسلامی دەستی بە سەرچاوی ماڵی بگات بۆ سەرکوتی خەڵکەکەی و بڵاوکردنەوەی تیرۆریسم لە دونیا.


PM:08:14:08/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 249 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌