سێ چالاکی کرێکاری شاری سنە ئازاد کران

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، دانیشتنی دادگایی کردنی سێ چالاکی کرێکاری شاری سنە رۆژی سێ شەممە ١٦ی گەلاوێژ بەڕێوەچوو،

بە پێێ هەاڵ پاش بەڕێوەچوونی دادگایی کردنی ئەم سێ چالاکە کرێکارییە بە ناوەکانی (جەمیل شەهابی، ئارمین شەریفە، و یەدوڵڵا سەمەدی) کە رۆژی ١ی ئەیاری ئەمساڵ لە لایەن ‌هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری سنەوە دەستبەسەر کران و دواتر بە شێوەی کاتی ئازاد کران، بە هۆی بەڵگەمەند نەبوونی ئەو تۆمەتانەی خرابووە پاڵیان ئازاد کران لە لایەن لقی ١ی دادگای ئەو شارەوە ئازاد کران.

PM:07:52:08/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌