بەپێی ئامارەکان لەپێنج مانگی سەرەتایی ساڵی 1397 دا،85 کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوون

بەپێی ئامارەکان،لەسەرەتای ئەمساڵدا تاکوو ئێستا،لانیکەم 85 کۆڵبەر لەلایەن هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ،بەشێوەیەکی سیستماتیک و ئامانجدار،کوژراو و بریندار بوون.

لەم ڕێژەیە،30 کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان کوژراون و لانیکەم 53 کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.

هەروەها لە 5 مانگی سەرەتایی ساڵی 1397 دا،لانیکەم 4000 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لەناوچە سنووریەکان،دەستبەسەر،دادگایی،ئەشکەنجە و بەر ئەزیەت و ئازار و لێدان کەوتوون.



AM:12:11:08/08/2018




ئه‌م بابه‌ته 259 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌