چالاکێکی مەدەنی لە سەقز ، سزای لێدانی قەمچی بەسەردا داسەپا

بە پێی هەواڵێک بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بەختیار خۆشنام، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز لە لایەن لقی ١٠١ ی دادگای گشتی ئەم شارەوە بە تاوانی تێکدانی بیروڕای خەڵک و شێواندنی نەزمی گشتی لە کۆبوونەوەی پشتیوانی لە ڕێفراندۆمی کوردستانی باشوور و هەروەها بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ئەم ڕاپرسیە بۆ هەواڵنێرییەکان و بڵاوکردنەوەی فیلم و فۆتۆ بە ٧٤ قەمچی و ١ میلیۆن و ٨٠٠ هەزار تمەن نەخت سزا دراوە.

جێگەی ئاماژەیە لێدانی قەمچی وەک سووکایەتی بە ئینسان چاوی لێ دەکرێت و لە لایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کۆنوانسیوەنە نێونەتەوەییەکانەوە قەدەغە کراوە.

ڕاپرسی کوردستانی باشوور، بۆ سەربەخۆیی ڕۆژی ٢٥ی سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەڕێوەچوو کە زیاتر لە ٩٢ لە سەدی خەڵکی کوردستان بە (ئەرێ) دەنگیان بەم راپرسییەدا. هەرچەند بە هۆی باروودۆخە ناوچەیی و جیهانییەکانەوە ئەم ڕاپرسییە ئەنجامێکی نەبوو، بەڵام ئەوکات لە کوردستانی ڕۆژهەڵات زۆر بە گەرمی پشتیوانی لەم ڕاپرسییە کراو خەڵک بە دەربڕینی شادی و خۆشی پشتیوانیان لە خواستی سەربەخۆیی کورد کرد لە کوردستانی باشوور.


PM:09:08:25/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌