سێ بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران + ناسنامە

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی گەلاوێژی 97ی هەتاویی، حوکمی ئیعدامی سێ بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کراوە کە بە تۆمەتی کوشتن سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپابوو.

ناسنامەی ئەم سێ زیندانییە: "کەماڵ سوڵتانی"، کوڕی محەمەد و خەڵکی شاری بۆکان،"فارۆق دەریایی"خەڵکی شاری شنۆ" و مەحموود حەمزەزادە" ناسراو بە سامان، خەڵکی شاری شنۆیە.

فاروق دەریایی و مەحموود مەحموود زادە، ناسراو بە سامان، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی ناسیاوێکی خۆیان لە شاری شنۆ دەستگیر و سزای ئیعدامیان  بەسەر داسەپا.

بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، حوکمی ئیعدامی 10 شارۆمەندی کورد، لەزیندانەکانی بیرجەند، ورمێ و کرماشان جێبەجێ کراوە.

چالاکانی مافی مرۆڤی کورد پێیان وایە کەئەم ئیعدامانە، شەپۆلێکی نوێ لەسەرکوتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بەدژی شارۆمەندانی کورد.


AM:11:11:23/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1178 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌