ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر دوو خاڵی سنووری باشماخ و مێهران

ڕۆژنامەی "الجریدە"ی کوەیتی ئاشکرای کردووە کە ئیسرائیل لیستێکی لە چەند شوێنێک لەناو خاکی عێراق دیاری کردووە کەهێرش بکاتە سەریان؛ خاڵی سنووری باشماخ و میهران لەناو ئەم لیستەدا دیاری کراون.

ئەم ڕۆژنامە ئاشکرای کردووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لەم دوو خاڵە سنووریەوە چەک و تەقەمەنی بۆ سوریە ئەنێرێت هەر بۆیە لەوانەیە وڵاتی ئیسرائیل هێرش بکات سەریان.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامە کوەیتییە، ئیسرائیل وێنەی هەموو ئەو شوێنانەی کە ئەیەوێت هێرشیان بکاتە سەریان، لەبەردەست دایە.

جێگای ئاماژەیە، ناوی خاڵی سنووری شەڵەمچە لەشاری بەسرەی عێراق و چەند شوێنی دیکە لەنزیکی وڵاتی کوەیت لەم لیستەدا دیاری کراون.



AM:11:42:22/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 1377 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌