ئەرتەشی ئیسرائیل کۆپتەرێکی سووریەی خستە خوارەوە

ڕۆژی هەینی ٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٧ ئەرتەشی ئیسرائیل بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک ، ڕایگەیاند کۆپتەرێکی سووری لە لایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە لە بەرزاییەکانی گوڵان، خراوەتە خوارەوە. ئەمە دووهەمجارە لەم هەفتەیەدا کۆپتەری سوورییە لە خاکی ئیسرائیل دەخرێتە خوارەوە.

ئەرتەشی ئیسرائیل بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندنێک رایگەیاندوە ئیزن بە هیچ چەشنە پێشێلکارییەکی سنووری ئاسمانی خۆی نادات و هەر هەنگاوێک کە پەیماننامەی جیاکردنەوەی هێزەکان لە ساڵی ١٩٧٤ پێشێل بکات پووچەڵ دەکاتەوە.



PM:01:22:14/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌