فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل، هێرشیان کردە سەر بنکە سەربازییەکانی سووریە لەبەرزاییەکانی گوڵان

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەر، ئەرتەشی ئیسرائیل هێرشی کردە سەر سێ بنکەی سەربازی سووریە لەبەرزاییەکانی جەولان. ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندوە ئەم چالاکییە سەربازییە وەڵامدانەوە بووە بە پێشێلکردنی سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی لەلایەن کۆپتەرە سوورییەکانەوە.

هاوکات لەگەڵ سەفەری بێنیامین نێتانیاهوو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەلی ئەکبەر وەلایەتی، ڕاوێژکاری خامنەیی بۆ مۆسکۆ بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین، ڕۆژی چوارشەممە فڕۆکەیەکی سووری لەئاسمانی ئۆردۆنەوە سنووری ئاسمانی ئیسرائیلی بەزاند. ئەرتەشی ئیسرائیل ئەم کۆپتەرەی بە مووشەکی پاتریۆت لە نزیکییەکانی دەریاچەی تەبەرییە خستەخوارەوە. بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ڕوەیتەرز، ئەرتەشی ئیسرائیل بەرەبەیانی ڕۆژی ٥ شەممە لە وەڵام بە پێشێلکردنی سنووری ئاسمانی وڵاتەکەی لە لایەن سووریەوە، سێ بنکەی سەربازی سووریەی لەقەنتەرییە کردۆتە ئامانج. ئەرتەشی ئیسرائیل دەڵێت سپای قودس لەم ناوچەوە چەک و چۆلی بۆ حیزب وڵڵای لوبنان ناردوە.

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بێنیامین نێتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەوتووێژ لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتین ، سەرۆک وەزیرانی ڕووسییە ، پووتینی دڵنیا کردبۆوە کە ئیسرائیل دەستبەرداری هەوڵەکانی بۆ رووخانی ئەسەد دەبێت بەمەرجێک مۆسکۆ داوا لە ئێران بکات کە سووریە بەجێ بهێڵێت و لەو وڵاتە بڕواتە دەرەوە.

نێتانیاهوو ڕۆژی پێش سەفەرەکەی بۆ مۆسکۆ، لەدیدار لەگەڵ ئێلێکساند لاڤۆرانتیڤ هەناردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری رووسیەو ییکی ڤۆرشینین، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیە ڕایگەیاندوە کە ئیسرائیل بوونی هێزەکانی ئێران لە هیچ شوێنێکی سووریە قبووڵ ناکات و نابێ ئیزن بدرێت هیچ وڵاتێک شەڕی خۆی لە خاکی وڵاتێکیتردا بکات.


AM:11:31:12/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌