عەرەبستان جارێکیتر،ئێرانی، بە بەزاندنی سنووری دەریایی وڵاتەکەی تاوانبار کرد

نوێنەری عەرەبستان لەنەتەوە یەکگرتووەکان جارێکیتر ئێرانی بەوە تاوانبار کرد کەسنووری دەریایی ئەو وڵاتەی بەزاندوەو بەم شێوەیە ناڕەزایەتی خۆی و وڵاتەکەی لەڕەفتاری کۆماری ئیسلامی گەیاندە نەتەوە یەکگرتووەکان.

عەبدوڵڵا ئەلموعەلمی نوێنەری هەمیشەیی عەرەبستان لەنەتەوەیەکگرتووەکان،لەم نامەیەدا ڕوو بە نەتەوەیەکگرتووەکان نووسیویەتی :" سەرەڕای نامە ناڕەزایەتییەکانی ئێمە ڕووبە دەوڵەتی ئێران و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ، بەڵام هێشتا شاهیدی ئەوەین کە مافی دەریایی وڵاتەکەمان لەلایەن بەلەمە ئێرانیەکانەوە پێشێل دەکرێت و بەلەمە ئێرانییەکان دزە دەکەنە ناوچە قەدەغەکراوە نەوتیەکان کە شوێنەکەیان لە نەخشەی دونیادا دیاری کراوە.

عەرەبستان لەم نامەدا، وتوویەتی: ناوەندە پێوەندیدارەکانی وڵاتی خۆمان، بەرپرس کراون بۆ وەستانەوە دژی پێشێل کردنی سنووری دەریایی ئەم وڵاتە لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوەو بە پێی پێویست وەڵامی پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەدەنەوە.



PM:05:09:11/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌