بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵی ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ناسنامەی ١١ کەس لە کوژراوەکانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی شەوی ڕابردووی شاری سنە کە تێیدا زیاتر لە ٢٠ کەس کوژران و برینداربوون ئاشکرا بوو.
ئاسۆی ڕۆژهەڵات ناسنامەی ١١ کەس لە کوژراوەکان بەم شێوەیە بڵاودەکاتەوە:
پارسا ئەسڵانی، پەرویز زەمانی، پەیمان زەمانی، مەسعود نەسیری، مینا سەداقەت، سارا ئایینە، پارسا ئایینە، فوئاد سەیفی، کامران موقبیل، فەرشاد مورادی و شۆفێری تانکەرە نەوتهەڵگرەکە (حسێن تاهیروەیسی).
تەنیا چەند کەس لە سەرنشینەکانی ئوتوبوسەکە ڕزگارییان بووە کە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن دۆخی سڵامەتی ئەوانیش جێگیر نییە، ناسنامەی ئەم کەسانەش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
ماشەڵڵا سنەوبەر تەهایی، شەکیب سنەوبەر تەهایی، ئەفشین عەمویی و چیاکۆ کەریمی.
جێی ئاماژەیە، شەوی سێشەممە لە سەر چوارشەممە، ١٩ی پووشپەڕ، لە بلواری دكتور حسەینی شاری سنە، پێکدادانێکی قورس لە نێوان تانکەرێکی نەوتهەڵگر و ئوتوبوسێکی سنە-تاران، هاتەئاراوە کە بە هۆیەوە زیاتر لە ٢٠ کەس کوژران و برینداربوون.