سێ کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ لە مەریوان گیانیان لە دەستدا


بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێ شەممە ١٩ی پووشپەڕ، بەهۆی رووداوی هاتووچۆ سێ کەس ،گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی سێشەمە ۱۹ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتی لە نزیک ئاوایی نژمار، بە هۆی ڕووداویی هاتووچۆ گیانیان لە دەسدا. لە ئەم سێ کەسە دوو کەسیان کۆڵبەر ببوون و لە کاتی گەرانەوە بەرەو ماڵ لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەسداوە. 
ئەم دوو کۆڵبەرە بە ناوەکانی "محەممەد ڕەزایی" و " فەرشاد شاوەیسی" خەڵکی ئاوایی " ساوا" بوون و لە سنووری " تەتە" لە ناوچەی هەورامان خەریکی کۆڵبەری بوون.




PM:03:34:11/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌