جێتێکی شەڕکەری کۆماری ئیسلامی لە چابەهار کەوتەخوارەوە

بەرپرسی ناوەندی فریاکەوتنە پزیشکییەکانی ئێرانشار ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی پووشپەڕ، جێتێکی شەڕکەری ڕاهێنانی هێزی هەوایی کۆماری ئیسلامی لە کەنارەکی چابەهار کەوتۆتە خوارەوە کە لە ئاکامدا خەلەبان و یاریدەدەرەکەی کوژراون.

محەمەد ڕەزا ناسح، بە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بە ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێرانی ڕاگەیاند: ئەم ڕووداوە کاتژمێر دە و ١٥ خولەکی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ ڕوویداوە و پاش چەند خولەکێک هێزی ناوەندی فریاکەوتنی پزیشکی و پێنج ئامبوڵانس ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراون.



PM:02:49:11/07/2018




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌